پایتەخت

تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی دوێنێی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران

تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی دوێنێی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران
کورتە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە دوێنێ شەو لەبەردەم نەخۆشخانەی شار چەکی پاسەوانی نەخۆشخانەیان برد و هەڵاتن.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو سێ هاووڵاتی دەچنە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە مەبەستی سەردانی کردنی نەخۆشیک، بەڵام لە لایەن پاسەوانانی نەخۆشخانە ڕێگریان لێ دەکرێت و نکرێنە ژووەوە چونکە کاتی یاسایی سەردانی کردنی نەخۆش کۆتایی پێهاتووە، دوای دەمەقاڵێیەکی زۆر و دروست بوونی ئاڵۆزی یەک لەو سێ کەسە چەکی پاسەوانەکە دەبات و دواتر ڕادەکەن.

 

پۆلیسی سلێمانی لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوەی تەواو دەدات و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ڕادەگەیەنێت، دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

 

سێ تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی شار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دەستگیرکران.
شەوی ڕابردوو پاش کاتژمێر ١٢ ی نیوەی شەو سێ‌ كەس بەمەبەستی سەردانیکردن دەچنە نەخۆشخانەی شار . 
بەهۆكاری ئەوەی سەردانیكردن بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان لەو کاتەدا ڕێگە پێدراو نییە ، کارمەندی پاسەوانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە ڕێکاری گونجاو دەگرێتە بەرو ڕێگرییان لێدەكات ، لەگەڵ ئەوەدا کە دەستگیرکراوان یەکێکیان دور لە ڕاستی خۆی بە پزیشکی نەخۆشخانە دەناسێنێت و یەکێکیشیان لەژێر کاریگەری مەی نۆشیدایە ، گرژی و ئاڵۆزی دەخوڵقێنن و هێرش دەكەنە سەر کارمەندەکەمان و یەكێكیان چەكی كارمەندەکە دەڕفێنێت و تەقە دەكات و هەڵدێت .
دەستبەجێ‌ لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دووان لە تۆمەتبارەكان دەستگیرکران و لەماوەیەكی زۆر كەمیشدا تۆمەتباری سێیەم لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لە گەڕەكی كوردستان دەستگیركرا .
لە ئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران :
س ، س لەدایكبووی 1969
ب ، س ، س لە دایكبووی 2006
ب، س، س لەدایكبووی 2004 
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٥) لەیاسای سزاکانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

10 تشرینی یەکەم 2025 13:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026