14 کەس بە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگایەکی عێراق لەرووداوێکی هاتووچۆدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا
لەسەر ڕێگای دیالە – بەغدا بنەماڵەیەک و چەند کەسێکی دیکە بە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە هاتووچۆى عێراق ڕایگەیاند، لهسهر رێگاى دیاله - بهغدا ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویداوە، کە لە ناو یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان، بنەماڵەیەک بە یەکجاری بوونە قوربانی و هەموویان گیانیان لەدەستداوە.
هاتووچۆى عێراق ئاشکرای کردووە، شوێنی ڕووداوهكه له نزیك ناحیهی جهدیده شهت له دیاله بووە، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، بارههڵگرێک و تەکسییەک ڕوویداوە، ئۆتۆمبێله بچووکەکان بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە شێوێندراون و تێکچوون، بەگشتی 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاتووچۆی عێراق هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکەی بۆ تیژڕەوی و خێرایی گەڕاندووەتەوە.