پایتەخت

بەکارهێنانی مۆبایل لە رۆژی هەڵبژاردن قەدەغە کرا

بەکارهێنانی مۆبایل لە رۆژی هەڵبژاردن قەدەغە کرا
کورتە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێک و ڕێنمایی لەبارەی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە کراوە.

لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای هەڵبژاردن دا، هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رێنماییەکانی ئاشکرای کرد کە لە رۆژی هەڵبژاردن هاتووچۆ ئاسایی دەبێت و بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتووچۆ ئاسایی دەبێت، بەڵام بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی حکومەت بۆ بانگەشەکردن و داپۆشینی ژمارەی ئۆتۆمبێل بە لۆگۆ و وێنەی کاندید قەدەغەیە.


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دڵنیایش دەدات، کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان حاڵەتی فرۆشتنی کارتی دەنگدان نەبووە و هاوکات هێڵێکی گەرم بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و سکاڵاکان لە ڕۆژی هەڵبژاردن کراوە دەبێت.


ئەمە لە کاتێکدایە، لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕێککەوتی 3-10-2025، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕۆژی 11-11-2025 بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دیاریکردووە.

06 تشرینی یەکەم 2025 12:13 89
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025