پایتەخت

کۆی موڵکەکانی چاڤیلاند فرۆشران

کۆی موڵکەکانی چاڤیلاند فرۆشران
کورتە

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بە زیاتر لە 90 ملیار دینار فرۆشران

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم فرۆشتنی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی ڕاگەیاند، گەنجێکی سەرمایەدار بە بڕی زیاتر 90 ملیار دینار هەمووی کڕییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی سەر بە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 60 موڵکی ناو پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند لە سلێمانی فرۆشران، هەر 60 موڵکەکەش لەلایەن گەنجێکی سەرمایەداری سلێمانی بە ناوی "ئاکام" بە بڕی زیاتر لە 90 ملیار دینار کڕاونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا 60 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەستی بەسەردا گیرا و وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕێکی زۆر قەرزاری حکومەتە، بۆیە دەست بەسەر موڵەکەکانی دا گیرا.

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردبوو، فرۆشتنی ئەم موڵکانە بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتەکەیانە کە بڕەکەی 91.760.660.350 ملیار دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن.

05 تشرینی یەکەم 2025 13:38 16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025