پایتەخت

ئەم ژنە سەری هەوێکەی خۆی بڕی

ئەم ژنە سەری هەوێکەی خۆی بڕی
کورتە

ژنێک دوای دوو ڕۆژ لە هاوسەرگیری لەلایەن هەوێکەی خۆیەوە کوژرا

لە پارێزگای سەڵاحەدین وەک تۆڵەسەندنەوە، ژنێک هەوێکەی خۆی کوشت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یاسین محەممەد عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی لە ناوچەی ئەلبوتوعمە لە ناحیەی حەجاج، سەر بە قەزای بێجی لە پارێزگای سەلاحەدین "پیاوێک دوو رۆژ بووە ژنی دووەمی هێناوە، ژنی یەکەمی پێی قبووڵ نەبووە، بۆیە هەوێیەکەی، کە بووکە تازەکە بووە، بە چەقۆ سەربڕیوە."

دوای ئەم ڕووداوە پۆلیسی سەلاحەدین ڕایگەیاند،  تیمێکی تایبەت لە پۆلیسی بێجی و نەهێشتنی تاوان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکات و دواتر دەستگیری بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە هۆکاری سەرەکیی تاوانەکە "تۆڵەسەندنەوە" بووە، لە ئێستاشدا دادوەری لێکۆڵینەوەش بڕیاری داوە تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی رابگیرێت.

05 تشرینی یەکەم 2025 10:39 1440
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025