پایتەخت

داوا لە بانگەشەکاران دەکرێت بە ئارامی لێخورین بکەن

داوا لە بانگەشەکاران دەکرێت بە ئارامی لێخورین بکەن
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێم ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ بانگەشەکاران دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ئامادەکارییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ بانگەشەکاران دەردەکات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستپێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە گشت لایەنە بەشداربوو و بەربژێرەکان دەکەن لەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە بۆ وێنە و پۆستەری ئەو بڵاوکراوانەی کە پەیوەستن و بە ستوونەکانی ترافیک لایت، هێماکانی هاتووچۆ و تابلۆ ڕێنیشاندەرەکان هەڵنەواسن.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا ئاڕاستەی بانگەشەکاران دەکات، بە ئارامی لێخورین بکەن و جەنجاڵی لە ڕێگاکان دروست نەکەن، وێنەی گەورە لە بەردەم سورانەوە و شۆستەی چوار ڕێیانەکان دانەنێن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تابلۆ و جامی ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان نەشارنەوە کە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆیە.

 

لە کۆتاییدا ئەوەش هاتووە، هیوادارن ئەم پرۆسەیە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسی بەڕێوە بچێت و هەر ئاوەدان بێت نیشتیمان.

02 تشرینی یەکەم 2025 18:10 43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025