پایتەخت

ئەشکەنجەدانی یەکێتی بەرامبەر شاسوار عەبدولواحید لە دادگە ڕەتدەکرێتەوە

ئەشکەنجەدانی یەکێتی بەرامبەر شاسوار عەبدولواحید لە دادگە ڕەتدەکرێتەوە
کورتە

بەهۆی ئەشکەنجەدانی شاسوار عەبدولواحید تۆڕی هاوپەیمانی 19 ڕەخەنی تووند لە یەکێتی دەدرێت

لە نێو دادگەی سلێمانی لەلایەن هێزێکی چەکداری یەکێتییەوە بە تووندی ئەشکەنجەی شاسوار عەبدولواحید درا  و تۆڕی هاوپەیمانی 19 هاتووەتە دەنگ و دەڵێت: "مامەڵەکردنەکە ڕەتدەکەینەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە تۆڕی هاوپەیمانی 19 لەسەر توندوتیژی بەرامبەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، ڕواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە شاسوار عەبدولواحید بەهۆی رەخنەگرتنەوە شەرمەزار دەكات.

تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوایەک ئاڕاستەی خاچی سووری نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەكات، بۆ هەواڵپرسینی تەندروستیی و مامەڵەی خراپ لەگەڵیدا بە زووترین كات سەردانی بكەن.

بەگووتەی تۆڕەکە، سەرۆكی نەوەی نوێ بەرەنگاری هێزی پۆلیس و ئەفسەرانی نەبووەتەوە یان هەوڵی دەربازبوون و هەڵهاتنی نەداوە، چەك و ئاسنی پێنەبووە، تا بە زەبری هێز رایبگرن. 

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی تۆڕی هاوپەیمانی 19 جەخت لەوە کراوەتەوە، لەگەڵ رێزگرتنە لە دەسەڵاتی دادگە و دادوەر و هەموو ئەوانەی لە هۆڵی دادگەدا ئامادەن، ئەگەر تۆمەتبارێك رەفتارێك یان دەربڕینێكی هەبێت وا لێكبدرێتەوە رێزنەگرتنە لە دادگە، رێوشوێنی ئاگاداركردنەوە.

ئەوەش هاتووە، کە دەبێت دەركردن لە هۆڵی دادگە یان هەر رێوشوێنێكی یاسایی دیکە هەن بگیرێنەبەر، نەك بەكارهێنانی زەبروزەنگ و ئازاردانی تۆمەتبار.

ڕۆژی یەکشەممە كاتژمێر7ـی بەیانی، بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختەی پارێزەرەكانی، شاسوار عەبدولواحیدیان بە كەلەپچەكراوی گواسترایەوە بۆ دادگەی سلێمانی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە نێو دادگەی سلێمانی هێزێکی چەکداری یەکێتی ئەشکەنجەی شاسوار عەبدولواحیدی داوە، بەم هۆیەوە بریندار دەبێت.

30 ئەیلوول 2025 16:22 71
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025