پایتەخت

چۆن سابونی حەلەبی ئەسڵی دەناسیتەوە؟

چۆن سابونی حەلەبی ئەسڵی دەناسیتەوە؟
کورتە

چی لەبارەی ئەو سابونە دەزانی کە تەنیا گوناح پاک ناکاتەوە؟ خوێنەر بە و زانیاری جیاواز بزانە

سابوونی ڕەقی یان حەلەبی ئەو سابوونەی بەس گوناح پاک ناکاتەوە ئەگینا هەرچی ڕەش و بۆرە سپی سپی ئەکاتەوە.

سابوونی حەلەبی یەک مادەی کیمیایی چییە تێدا نییە، هەر بۆیە تووشی حەساسیەت ناکات ئەگەر خۆت نەتبێت، شێوەی شەش پاڵووی ڕەق و تەقە  لەزەیتی زەیتوون و زەیتی گەڵای غار دروستدەکرێت، 4000 هەزار ساڵ پێش ئێستا لە حەلەب دروستکراوە، هەندێک مێژووناسیش دەڵێن لە سەردەمی کیلۆپاترا ئەم سابوونە هەبووە و خودی کیلۆپاترا سابوونی ڕەقی بەکار هێناوە خۆی پێ جوانکردووە.

تا ئێستاش لە سەردەمی دیجیتاڵ میدیا بەکاردەهێنرێت سابوونی ڕەقی بە دوو شێواز دروست دەکرێت، بە شێوازی تەقلیدی  واتا بە دەست شێوازی دووەم لە کارگەکان بە ئامێری سەردەم سوودی سابوونی ڕەقی ئەوەندە زۆر لە حساب نایەت سابوونی ڕەقی سەری پیس پاک دەکاتەوە و لە ڕۆنی کەڵەکەبوو ڕزگاری دەکات بەبێ ئەوەی زیان بە پێستەکەی بگەیەنێت.


دژە زەرعە یارمەتی بەهێزکردنی تاڵەکانی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات. 

سابوونی ڕەقی هاوکارە لە دەرکەوتنی  قژێکی تەندروست و بریقەدار.

یارمەتی لەناوبردنی کڕێشکی سەر دەدات و خووران کەم دەکاتەوە.

سوودەکانی سابوونی ڕەقی بۆ ڕووخسار:

پێستی ڕەش و بۆر سپی و سۆڵ دەکات

پێستی ڕووخسار لە پیسی ئارەق و چەوری پاک دەکاتەوە و شێداری دەکات

سابوونی ڕەقی پەڵە ناهێڵێت و ڕێگری لە دەرکەوتنی زیپکە دەکات

25 ئەیلوول 2025 18:02 171
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025