پایتەخت

ئایا ئەکبەر حاجی ڕۆستەم تیرۆر کراوە؟ 

کورتە

باس لە تیرۆر کردنی دەکرێت بەڵام کەسوکارەکەی دەڵێن هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کەس نەبووە؛ بزانە ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بۆچی کوژراوە

باوکی 24 منداڵ، کەسێکی کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەر و کەسایەتیی دیار و ناسراوی گەرمیان بوو، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی گوماناوی لە باخەکەی خۆی تەقەی لێکرا و کوژرا، هەرچەندە تاوەکو ئێستا دۆسیەکە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە و نزیکانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دەڵێن، ناوبراو بە پیلانێکی ناجوامێرانە تیرۆر کراوە، هەر بۆیە زوو پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە تاوەکو سەرەداوێک لەوبارەیەوە بدۆزنەوە، هەروەها چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن، کە گوایە دزیی لێکراوە و کوژراوە، چونکە ئەو کەسەی کوشتوویەتی پارە و مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەی بردووە. 

یەکێک لە کوڕەکانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بۆ پایتەخت میدیا ڕایگەیاندووە، کە باوکی هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی لەگەڵ هیچ کەسێک نەبووە و داواکارییەکی هەیە.


تا ئێستا و بە فەرمی، هیچ هۆکارێک بۆ کوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ڕانەگەیەندراوە، کەسە نزیکەکانیشی پێیان وایە تیرۆر کراوە و داواکارن هەرچی زووتر تاوانباری ڕووداوەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

23 ئەیلوول 2025 16:32 512
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025