پایتەخت

فەرمانبەرانی ڕزگاری دەبنە خاوەنی زەوی

فەرمانبەرانی ڕزگاری دەبنە خاوەنی زەوی
کورتە

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر مژدەی دابەشکردنی زەوی بە لە سێ شارەوانی هەولێر بە هاووڵاتییان دا

دوای 21 ڕۆژ لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ماددەی 140، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەڵێت: "پرۆسەکە بەردەوامە و ئەمجارە فەرمانبەرانی ڕزگاری سوودمەند دەبن".

ئەمڕۆ یەکشەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند،  زەوی لە سێ شارەوانی هەولێر دابەش دەکرێت و بە گەورەترین سنووری دابەشکردنی زەوی دادەندرێت کە شارەوانییەکانی بنەسڵاوە، دارەتوو و کەسنەزان دەگرێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕزگاری قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە، لە ئەگەری ئەوەدایە بەم نزیکانە زەوی دابەش بکرێت.

دووپاتیکردەوە، دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتی شارەوانی ڕزگاری تەنیا ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانان ماوە و دەستدەکرێت بە پڕۆسەکە.

مەریوان حاکم هادی وادەی دابەشکردنەکە ئاشکرا دەکات، بە نزیکەی 10 ڕۆژی دیکە لە شارەوانی ڕزگاری زەوی بەسەر 2 هەزار فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.

21 ئەیلوول 2025 17:32 108
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025