پانکە چؤن دەبێتە ئامێرێکی کوشندە؟

پانکە لە کەشی زۆر گەرم دەبێتە ئامێرێکی کوشندە
توێژینەوەیەکی نوێ مەترسییەکی ئامێری پانکە ئاشکرا دەکات و هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدرێت لە بەکارهێنانی پانکە لە کاتە جیاوازەکاندا.
تیمی توێژه‌ران زانکۆی سیدنی، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 20 کەس ئەنجامداوە بۆ دیاریكردنی كاریگه‌ری پانكه‌كان له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی له‌ش و لێدانی دڵ و ئاره‌قكردنه‌وه و ئاسوده‌یی له ژینگه‌یه‌كی گه‌رم و شێداردا، داوا له به‌شداربووان كرا چوار تاقیكردنه‌وه‌ی سێ كاتژمێری له ژورێكدا ته‌واو بكه‌ن كه له پله‌ی گه‌رمی 39.2 پله‌ی سه‌دی و شێداری ڕێژه‌یی 49% دانرابوو.
ئه‌نجامی توێژینەوەکە دەریخستووە كه به‌كارهێنانی پانكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی فشاری دڵ و له حاڵه‌ته تونده‌كاندا ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ.
توێژەرانی ئەو توێژینەوەیە، پێشنیاری به‌كارهێنانی پانكه‌یان ته‌نها لە كاتێکدا کردووە كه پله‌ی گه‌رمی كه‌متر بێت له 39 پله‌ی سه‌دی.