پایتەخت

دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی 7 و 8ـی مووچەخۆران خەرج بکرێت

دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی 7 و 8ـی مووچەخۆران خەرج بکرێت
کورتە

حکومەتی هەرێم جەختی لە جێبەجێکردنی هەموو ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە کردەوە و داوا لە بەغدا دەکات دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی 7 و 8 خەرج بکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە، دەستبەجێ مووچەی مانگی تەممووز و ئابی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکرەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە و هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەکنیکییانەی کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە.

باسی لەوەشکرد، بۆیە نابێت چیتر ئەم بابەتانە، ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچۆخۆرانی هەرێمی کوردستان کە مافێکی یاسایی و ڕەوای خۆیانە مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەن وێڕای پێشوازیکردن لە بڕیاری هاوبەشی هەردوولا، کە ئیتر لە بەرامبەر ئەم بەرەوپێشچوونانە، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، دەستبەجێ مووچەی مانگی تەممووز و ئابی ساڵی 2025 ی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.

دووپاتیکردەوە، بۆ لەمەودواش هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، مووچەخۆرانی هەرێم، وەک هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵ، تەواوی مووچەکانیان لە کاتی خۆی وەربگرن.

17 ئەیلوول 2025 17:02 101
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025