پایتەخت

کێ دەبێتە شوێنگرەوەی کیم جون ئون؟

کورتە

کێ دەبێتە شوێنگرەوەی کیم جون ئون؟ سەرۆکی کۆریای باکوور شوێنگرەوەکەی دیاری دەکات

هەر لە ئێستاوە جێنشینی ڕێبەری کۆریای باکوور بناسە

نمایشە سەربازییەکەی چین که سەرۆک و ڕێبەرانی بەشێک لە وڵاتان تێیدا ئامادە بوون، سەرنجی هەموو جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بەڵام دەرکەوتنی ڕێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ کچەکەی بووە سەردێڕی باس و بابەتەکانی پەراوێزی نمایشەکەی چین، ئەو کچەی کیم جون ئون کە دەگوترێت هەر لە ئێستاوە بۆ سەرکردایەتی و ڕێبەرایەتیی کۆریای باکوور ئامادە دەکرێت. 

کیم جو ئای، منداڵی دووەمی کیم جون ئونی ڕێبەری کۆریای باکوورە، بەڵام تەنیا منداڵییەتی کە لە میدیاکاندا دەرکەوتبێت، کەس نازانێت تەمەنی چەندە، بەڵام گومان لەوە دەکرێت 12 ساڵان بێت، ئەو لە هیچ قوتابخانە و خوێندنگەیەکی وڵاتەکەی ناوی تۆمار نەکراوە، تاوەکو ئێستا تەنیا 2 جار و بە شێوەی فەرمی لەگەڵ باوکی دەرکەوتووە، یەکەمجار کۆتاییەکانی ساڵی 2022 لە نمایشە سەربازییەکانی کۆریای باکوور بۆ تاقیکردنەوەی چەکە قورسەکان و ئەمساڵیش لە نمایشەکەی چیندا بینراوە.

دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور زیاتر لە هەموو شوێنێک بەدواداچوون بۆ ئەم کچەی کیم دەکات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە دوای بەڵگەی زیاتردا دەگەڕێت، هەر ئەو دەزگایەشە کە زۆرترین زانیاریی لەبارەی کچەکەی کیمەوە هەیە و ڕایگەیاندووە، کە ئەو کچەی ڕێبەری کۆریای باکوور، هەر لە ئێستاوە لە ژێر پەروەردەی باوکی و مامۆستا و پسپۆڕاندایە و بۆ ڕێبەرایەتیی کۆریای باکوور ئامادە دەکرێت، پێدەچێت لە چەند ساڵی داهاتوودا و بە فەرمی، بە جێگری باوکی بناسرێندرێت.

17 ئەیلوول 2025 16:52 15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025