پایتەخت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە 

 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە 
کورتە

لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە 

بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەسەر چەند پرسێکی گرینگ دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند تەوەرێکی گرینگ کۆدەبێتەوە، ئەوانیش وەک تاوتوێکردنی دواپێشهاتی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەكان، مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم.

لە تەوەرێکی دیكەدا، پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، لەبەر ڕۆشنایی كۆنووسی كۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوولا لە ڕێكەوتی 9ـی 7ـی 2025، لەبارەی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان گفتوگۆ دەكات.

لە کۆتا تەوەردا، پڕۆسەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2025-2026 دەخرێتە ڕوو.

17 ئەیلوول 2025 09:29 50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025