پایتەخت

3 کچی کورد لە کاتی چوونیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بێسەروشوێن کران

3 کچی کورد لە کاتی چوونیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بێسەروشوێن کران
کورتە

لە دوو ڕووداوی جیاوازدا 3 کچی کورد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوورا بێسەروشوێن کران و چارەنووسیان نادیارە

لە کاتی چوونیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا، 3 کچی کورد چارەنووسیان نادیارە و گوومان دەکرێت لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئەم ناوچانە ڕفێندرابن.

لە ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، لە کاتی چووونیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا، لەسەر رێگای حەلەب - دێر حافیر، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەلەب، (هەیفا عادل تاهر)، کچە کوردێکی تەمەن 25 ساڵان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گشتی ڕفێندرا.

دواتر لە هەمان ڕۆژدا، کچێکی دیکەی کورد بە ناوی (نۆرمان جەلال سەرحان)ـە، خەڵکی ناوچەی دێرک لە جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان کە لە ئەڵمانیاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی هاتبوو، لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی فاتیمە، کە خەڵکی کۆبانێیە، سەردانی حەلەبیان کردبوو، لە رێگا لە ناوچەی دێر حافیر ونبوون و چارەنووسیان نادیارە.

گومان دەکرێت ئەم کچە کوردانە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سووریا ڕفێندرابن، لە ئێستادا لەلایەن کەسوکار و چالاکڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان داوای ئاشکراکردنی چارەنووسیان دەکرێت و حکومەتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندن و بێسەروشوێنکردنیان.

16 ئەیلوول 2025 09:11 92
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025