پایتەخت

ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دا

ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دا
کورتە

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بە بەشداری دوو نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بارەی داهاتی نانەوتی بەڕێوەدەچیت

بە بەشداری دوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و پرسی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بارەی داهاتی نانەوتی یەکلا دەکاتەوە.

سبەی سێشەممە، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت و تێیدا دوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن، یەکێکیان شارەزای یاساییە و ئەوەی دیکەش ژمێریارییە، ئەمەش تا ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن و بەرگری لە بۆچوون و داواکارییەکانی حکومەتی هەرێم بکەن.

هاوکات پێش نیوەڕۆی دوێنێ بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی دەوڵەت یەکەم کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئەنجامدا و لەو کۆبوونەوەیە بڕیاردا ڕۆژی سێ شەممە، 16-9-2025، کۆبوونەوەیەکی فراوانتر ئەنجام بدرێت.

بانگێشتکردنی ئەم دوو نوێنەرە لەسەر داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، چونکە بە پێی ئەو نووسراوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نێردراوە، لە بەرژەوەندی حکومەتی فیدڕاڵ نووسراوە و پاساوی یاساییان بۆ خۆیان هێناوەتەوە.

15 ئەیلوول 2025 10:21 1971
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025