پایتەخت

4 ئەندامی یەک خێزان کوژران

4 ئەندامی یەک خێزان کوژران
کورتە

لە باکووری کوردستان ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێک و 4 ئەندامیان لێ کوشتن

لە هێرشێکی چەکداریدا لە یەکێک لە گوندەکانی باکووری کوردستان چوار ئەندامی یەک خێزان لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کوژران.

درەنەگانی شەوی ڕابردوو، لە هێرشێکی چەکداریدا لەسەر رێگەی گوندێکی ئێلهی باکووری کوردستان چوار ئەندامی یەک خێزان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان کوژران و هێرشبەرەکانیش دواتر هەڵاتوون.

ئەو کەسانەی لەم هێرشە چەکدارییە کوژراون، دایک، باوک و دوو منداڵیان بوون، کە یەکێکیان تەمەنی 9 ساڵە و ئەوەی دیکەش 5 ساڵە.

لەم بارەیەوە پارێزگاری ئێلهـ ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بە فەرمانی دادوەر، 4 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

15 ئەیلوول 2025 09:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025