پایتەخت

وڵاتێک یەکەم وەزیری زیرەکی دەستکردی دامەزراند

وڵاتێک یەکەم وەزیری زیرەکی دەستکردی دامەزراند
کورتە

ئەلبانیا وەک یەکەم وڵاتی جیهان وەزیرێکی زیرەکی دەستکردی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەکار دەهێنێت

بە مەبەستی چاودێریکردنی کاروباری حکومەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، وڵاتی ئەلبانیا وەزیرێکی زیرەکی دەستکردنی دامەزراند.

ئێدی راما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا لەگەڵ راگەیاندنی کابینەی نوێی حکومەتی ئەو وڵاتە ئەوەشی ڕاگەیاند، کە وەزیرێکی زیرەکی دەستکردیان بە ناوی (دیێلا)ـە، کە بە زمانی ئەلبانی بە واتای (خۆر) دێت و هەموو ڕێكکەوتنەکانی حکومەت بەڕێوەدەبات و دڵنیایی لە شەفافییەت دەدات، هاوکات بۆ ئەرکی چاودێریکردنی کڕین و فرۆشتنی گشتی نێو کۆمەڵگەیە، بەمەبەستی نەهێشتنی گەندەڵی.

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا بەڵێنی ئەوەی دا، کە لەگەڵ ئەم وەزیرە نوێیە، "تەندەرە گشتییەکان 100٪ بێ گەندەڵی دەبن."

ئەم وەزیرە نوێیە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە حکومەتی ئەلبانیا دروست دەکات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە گووتی، ئەمە یەکەم وەزیرە کە بە شێوەیەکی فیزیکی بوونی نییە و تەنیا بە شێوەی دیجیتاڵی بەردەستە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا ئەو ژیریی دەستکردە هاوکار بووە لە دەرکردنی 36,600 بەڵگەنامەی دیجیتاڵی و نزیکەی 1,000 خزمەتگوزاری لە رێگەی پلاتفۆرمە ئۆنڵاینەکانەوە پێشکێش کردووە.

14 ئەیلوول 2025 09:08 143
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025