پایتەخت

کێشەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەرکرا

کێشەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەرکرا
کورتە

پێش ئەوەی بڕیارەکە بدرێت کێشەی دەرمان و نەشتەرگەری لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە چارەسەرکرا

دوای ئەوەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکرای کردبوو، هەفتەی داهاتوو سەرجەم نەشتەرگەرییە گشتییەکانی نەخۆشخانەکان ڕادەگرێن ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەرکرا.

 

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا.

 

جەختی لەوەشکردەوە، سوپاس بۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە.

 

لە درێژەی ڕوونکردنەوەکە گووتی: "سوپاس بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان بۆ گرنگی دان بەبابەتەکەو خەمخۆریان "

13 ئەیلوول 2025 19:53 75
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025