پایتەخت

بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن ئاگادار دەکرێنەوە

بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن ئاگادار دەکرێنەوە
کورتە

کۆمپانیای ئەپڵ چیتر پاڵپشتی سێ جۆری ئایفۆن ناکات

کۆمپانیای ئەپڵ دوای نمایشکرد و ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن17 ڕایگەیاند، کە چیتر ناتوانێت پاڵپشتی لە سێ جۆری ئافۆن بکات و بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە.

 

کۆمپانیای ئەپڵ لە رۆژی 15_ی ئەم مانگەوە پاڵپشتیی نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی ئایفۆنی جۆری XS, XS Max ,XR ناکات، هاوکات لەگەڵ خستنەڕووی ئایفۆنی 17 و ئایفۆن (Air) کە بەرهەمی نوێی ئەپڵن، کۆمپانیای ئەپڵ بڵاوی کردەوە، لە دوای وادەی دیاریکراو چیتر نوێکردنەوەی پڕۆگرام و ئەپڵیکەیشنە نوێیەکان بۆ ئەو جۆرانەی ئایفۆن بەردەست نابێت.

 

ئەو بڕیارەی کۆمپانیای ئەپڵ تەنها کارێکی رۆتینی تەکنەلۆجی و هونەری نییە، بەڵکو ئاڵنگارییەکی گەورەی ژینگەییە، ئەوەش بەپێی ئەوەی کە ئەو جۆرە مۆبایلانە کانزای بە نرخی وەک زێڕ، زیو، مس و پالادیۆمی تێدا بەکارهاتووە بە بەهای 347 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی و بە کێشی 103 کۆنتێنەری گەورەی دوو نهۆمی کە ئەو کانزایانە مەترسی گەورە لەسەر ژینگە درووست دەکەن.

 

مۆبایلی ئایفۆنی جۆری (XR) ساڵی 2019 پڕفرۆشترین جۆری مۆبایلی زیرەک بوو لەسەر ئاستی جیهان و زیاتر لە 75 ملیۆن دانەی لێفرۆشرا.

12 ئەیلوول 2025 17:47 1127
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025