پایتەخت

گەنجینەی عێراق بەتاڵە و خەریکە ئیفلاس دەکات

 گەنجینەی عێراق بەتاڵە و خەریکە ئیفلاس دەکات
کورتە

ماڵپەڕێکی عێراقی: گەنجینەی عێراق بەتاڵە و خەریکە ئیفلاس دەکات

 

یەکێک لە ماڵپەڕە دیارەکانی عێراق لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا هۆشداری لە دۆخی ئابووریی عێراق دەدات و ڕایگەیاندووە، گەنجینەی ئابووریی عێراق بەتاڵ بووە و حکومەت لە دۆخی ئیفلاس بووندا خەریکە درێژە بە مانەوەی خۆی دەدات. 

 

ماڵپەڕەکە لەبارەی دۆخی قەیراناویی ئابووریی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، چیتر قسە کردن لەبارەی قەیرانی دارایی عێراقەوە تەنیا پێشبینی یان هۆشدارییەکی شیکاری و سیاسیی تیۆری نییە، بەڵکو دەبێت قبوڵی بکەین کە ئەم کێشەیە لە ئێستادا ئیتر بووە بە ڕاستییەک و کاریگەریی لە ژیانی ڕۆژانەی عێراقییەکاندا کردووە. 

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا، ئەو ماڵپەڕە ئاشکرای کردووە، کە عێراق پێشتر بۆ پڕکردنەوەی گەنجینەکەی پشتی بە داهاتی نەوت دەبەست، بەڵام لە ئێستادا بە گەنجینەیەکی بەتاڵەوە خەریکە ئیفلاس بوونی خۆی لەبەردەم خەڵکەکەیدا نیشان دەدات، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەس نازانێت داهاتەکانی ئەم وڵاتە چی لێدێت و بۆ کوێ دەڕوات، هەر ئەمەش وایکردووە کە ئیفلاس بوون تەنگ بە عێراق هەڵبچنێت.

10 ئەیلوول 2025 19:17 72
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025