لە ئاکامی هێرشێکدا 2 پۆلیس لە ئیزمیری تورکیا کوژران

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی تورکیا و لە ئاکامی هێرشەکەدا 2 پۆلیس لە ئیزمیری تورکیا کوژران
مێرمنداڵێکی 16 ساڵان هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی لە شاری ئیزمیری تورکیا، دوو پۆلیسی کوشتووە و یەکێکیشی بریندار کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە ناکاو هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شارۆچکەی باڵچۆڤا لە ئیزمیر و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە، لە ئاکامی هێرشەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکیش بە سەختی بریندرا بووە.
پۆلیسی تورکیا لەبارەی ڕووداوەکەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، هێرشبەرەکە مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵان بووە، دەستگیریان کردووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنییەتیی هێرشەکە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو مێرمنداڵە خەڵکی کوێیە و بۆچی هێرشەکەی ئەنجام داوە.