له سلێمانی ئامێرێكی بیرهه‌ڵكه‌ندن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

به‌تۆمه‌تی نه‌بوونی مۆڵه‌تی یاسایی له سلێمانی ئامێرێكی بیر هه‌ڵكه‌ندن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئامێرێكی بیرهه‌ڵكه‌ندندا گرت و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەکرەجۆ، توانرا دەست بەسەر ئامێرێکى بیرهەڵکەندندا بگیرێت لە جۆری بەرینە لەگەڵ سەرجەم پارچەکانى دا.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێكکاری یاسایی لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی باسی له‌وه كرد، هۆكاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بەبێ مۆڵەت ویستوویانه بیر لێبده‌ن، بۆیه ئه‌مه سه‌رپێچییه و ڕێکاكری یاسایی دەگیرێتەبەر.