پایتەخت

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان: بە بەیاننامە ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان: بە بەیاننامە ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان
کورتە

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکات ئیدانەی هێرشەکان بکەن

 

کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بڵاویکردەوە، لەم چەند ڕۆژە بە چەندین درۆن هێڕشکراوەتە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان کە بوونەتە هۆکاری ترس و نائارامی بۆ هاووڵاتییانی بێ تاوان و زیان گەیاندن بە ئارامی گشتی.

 

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان هێرشەکان بە پێشێلکردنی سەروەری و یاسای نێودەوڵەتی وەسف دەکات و دەڵێت: "هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ناوچەیی".

 

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیییەکان داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکات، ئیدانەی ئەم هێرشانە بکەن و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بن بە بەیاننامە و نواندنی هەڵوێستی فەرمیتان لەسەر ئەم هێرشانە.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵیان هەیە لە ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتان و چارەسەرکردنی کێشە گشتییە جیهانییەکان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و پاراستنی مافی مرۆڤ.

02 ئازار 2026 20:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026