وەزیری تەندروستی: هیچ دەرمان و پێداویستی پزیشکی گران نەبووە
وەزیری تەندروستی دڵنیایی لە گران نەبوونی نرخی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەدات
جەنگی ئەمریکا، ئیسڕائیل و ئێران ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە، وەزیری تەندروستی دڵنیایی لە گران نەبوونی نرخی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هاووڵاتییان دەڵنیا دەکاتەوە، لە کەرتی گشتیی و تایبەت بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆمپانیاکان و کۆگاکان هەیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.
د.سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوە دا، پێویست ناکات هاووڵاتییان بڕی زیاتر لە پێویست دەرمان بکڕن بۆ هەڵگرتن، تەنیا ژەمەکانی بڕیاردراو بەو بڕەی لەلایەن پزیشکی چارەسەر دیاریکراوە بەسە بۆ دابینکردن.
وەزیری تەندروستی جەخت گران نەبوونی هیچ دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەکاتەوە و ڕوونیکردەوە، پێویستە هاووڵاتییان لەکاتی کڕینی دەرمان و پێداویستی، پارەی زیاتر لەو نرخە نەدەن کە لەسەر ستیکەری حکومەت دیاریکراوە.