بەهۆی کێشەیەکی عەشائیرییەوە 2 ئەفسەر و 5 پۆلیس کوژران

وەزارەتی نیوخۆی عێراق کوژرانی 2 ئەفسەر و ژمارەیکی پۆلیسی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ژمارەیەک عەشیرەت ڕاگەیاند
لە کاتی هەوڵدان بۆ راگرتنی شەڕێکی هۆزایەتی لە ناوچەی سەعادەی بەری رەسافە لەبەغدا، هێرش کرایە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی هۆزایەتی لە بەغدا، 2 ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵی و 5 پێنج کارمەندی دیکە بە پلەی جیاواز بریندار بوون.
ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، هێزەکە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەیەکی عەشائیری، کە ئێوارەی دوێنێ شەممە لە ناوچەی سەعادە لە نزیک کارگەی غاز لە رەسافەی بەغدا روویدابوو، بەڵام لەلایەن هێزەکانەوە هێرشیان کراوەتەوە سەر.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نێوخۆدا هاتووە، وەزارەتەکە هۆشداری دەداتە هێرشکارەکان و دەڵێت: "ئەم ئۆپەراسیۆنە کۆتایی نایەت تاوەکو هەموو ئەوانەی لەم هێرشە ترسنۆکانەیەدا بەشداربوون، دەستگیر دەکرێن و رووبەڕووی دادگە دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان، بۆ ئەوەی ببنە پەند بۆ ئەوانی دیکە."