پایتەخت

ناوی ئەو پارێزگایانەی پسووڵەی خۆراک تییایدا کارایە ئاشکرا کرا 

ناوی ئەو پارێزگایانەی پسووڵەی خۆراک تییایدا کارایە ئاشکرا کرا 
کورتە

سەرەڕای ڕاگرتنی فۆڕمی پسووڵەی خۆراک هێشتا لە هەندێک پارێزگا فۆڕمەکە کارایە و بەردەستە



دوای ئەوەی لە ڕۆژی سێشەممە فۆڕمی پسووڵەی خۆراک لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، ناوی ئەو پارێزگایانەی کە فۆڕمەکە هێشتا تیاییدا کارایە ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پاش 4 مانگ لە کارا بوونی بەرنامەی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک، دواجار لەبەرواری 2ـی 9، بەرنامەکە ڕاگیرا و ئێستا تەنیا لە پارێزگاکانی کەربەلا و بەسڕە و نینوی بەردەسته.

وادەی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکان ڕادەگەیەنێت، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بەشی خزمەتگوزاری بەرنامەکە کارا بکرێ کە لە ڕێی ئەم بەشەوە هەموو مامەڵەکانی فۆڕمی خۆراک و هەروەها ئەو هەڵانەی لەکاتی پڕکردنەوەی بەرنامەکەدا کراوە ڕاست دکرێتەوە بەڵام بەخۆڕایی نییه بەڵکو لە رێگەی پارەدانی ئەلکترۆنیەوە دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، لێرەوە دووبارە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە هێشتا کاتی دەستپێکردنی مامەڵەکان دیاری نەکراوە، هەر زانیاریەکی نوێ هەبێ ئاگادارتان دەکەینەوە. 

لە کۆتاییدا جەختیش لەوەدەکاتەوە، وەک چۆن پێشتر ڤیدیۆی فێرکاری پڕکردنەوەی فۆڕمەکەمان دانا بەهەمان شێوە ڤیدیۆی فێرکاریش بۆ چۆنیەتی تۆمارکردنی مامەڵەکان دادەنێین.

04 ئەیلوول 2025 17:24 10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025