فڕۆکەیەک لە تورکیا تێکشکا

کورتە
فڕۆکەوانێکی کچ فڕۆکەکەی تێکشکا و خۆشی گیانی لەدەستدا
فڕۆکەیەک لە تورکیا خۆی کرد بە نێو کێڵگەیەکی گەنمەشامی و شۆفێرەکەشی گیانی لەدەستدا.
میدیا تورکییەکان بڵاویکردەوە، لە قەزای تۆربالی ئیزمیر، لە تورکیا، کچە فڕۆکەوانێکی قوتابی لە فڕۆکەخانەی 'سەلجوق ئەفەس' بۆ مەشق و ڕاهێنان دەفڕی، بەڵام لەناکاو خۆی کرد بە نێو کێڵگەیەکی گەنمەشامیدا لە ناوچەی 'کرباش'ـی قەزای 'تۆربالی' تێکشکا.
بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەستی پێکردووە و هەوڵ دەدرێت هۆکاری کەوتنەخوارەکەی فڕۆکەکە ئاشکرا بکرێت.