پایتەخت

تەواوی دانیشتووانی گوندێک بە هەرەسهێنانی زەوی گیانیان لەدەستدا

تەواوی دانیشتووانی گوندێک بە هەرەسهێنانی زەوی گیانیان لەدەستدا
کورتە

زیاتر لە 1000 کەس لە سوودان بەهۆی هەرەسهێنانی زەوی گیانیان لەدەستدا



بەهۆی بارانی بەردەوامی بەخوڕ، لە گوندێکی سوودان هەرەسهێنان و داڕمانی زەوی ڕوویداوە و بە تەواوی وێران بووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، پێگەی سوودان نیوز ڕایگەیاند، تەواوی گوندی تێرسین لە رۆژهەڵاتی چیای مەڕڕە، لە نزیک ناوچەی سۆنی و هەموو دانیشتووانەکەی کە ژمارەیان بە زیاتر لە 1000 کەس مەزەندە دەکرێت، بەهۆی داڕمان و هەرسهێنانی زەوی بە تەواوی دانیشتووانەکەی گیانیان لەدەستدا، تەنیا یەک کەس ڕزگاری بووە.

لەم بارەیەوە، بزووتنەوەی سوپای رزگاریی سوودان، کە بزووتنەوەیەکی چەکدارە و کۆنترۆڵی ناوچەیەکی هەرێمی دارفووری رۆژئاوای سوودانی کردووە، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی دەکات، یارمەتییان بدەن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانییەکان لەژێر خاکدا.

سەبارەت بە هۆکاری هەرەسهێنانی زەویش، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئاب باریبوو، ڕوویداوە.

جێی باسە هەر دوێنێ لە پارێزگای نانگارهاری ئەفغانستان، بەهۆی بوومەلەرزەوە زیاتر لە 800 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 3000 کەسی دیکەش بریندار بوون

02 ئەیلوول 2025 09:07 1020
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025