لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی پەسەندکرا

فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم پەسەندکردنی لیستی مووچەی مانگی 8ــی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی ڕاگەیاند
لیستی مووچەی مانگی 8ــی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی بۆ زیاتر لە هەزار یەکەی ژمێریاری پەسەندکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی بۆ زیاتر لە هەزار یەکەی ژمێریاری لە کۆی ١١٨٩ لە لایەن وەزارەتی داراییەوە لە سیستەمی پەیڕۆڵ پەسەندکراوە.
وردەکاری بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی دەخاتەڕوو لە ڕێگای KRDPass ەوە دەتوانن وردەکاری مووچەکانتان وەکوو مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەکان و لێبڕینەکان بزانن.
هیوا ئەفەندی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەشکردەوە، ئەو مانگانەی کە حکومەتی فیدڕالی پارەی ناردبێت لەوێ ئاماژەی پێکراوە.