توێژینەوە نوێیەکان بەردەوام خواردنەوەی شلەمەنییە زۆر گەرمەکان بە زیادبوونی بەرچاوی مەترسیی تووشبوون بە جۆرێکی دیاریکراوی شێرپەنجەی سوورێنچکەوە دەبەستنەوە.

 

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی شێرپەنجەدا بڵاو کراوەتەوە ئەوە دەردەخات لە ماوەی 14 ساڵی توێژینەوەکەدا، نزیکەی 2348 کەس تووشی شێرپەنجەی سوورێنچک بوون؛ توێژەران هۆکاری ئەمەش بۆ زۆر خواردنەوەی شلەمەنیی گەرم دەگەڕێننەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە مەترسییەکە 3 هێندە زیاترە بۆ ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خواردنەوەی گەرم دەخۆنەوە.

 

هاوکات توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنەوەی 6 کوپ لەم شلەمەنییە گەرمانە یان زیاتر، پەیوەندیی بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجەوە بە ڕێژەی 71% هەیە، بەبەراورد بەو کەسانەی کەمتر دەیخۆنەوە.

 

هەر لەمبارەیەوە، پزیشکان ڕێنمایی دەدەنە ئەو کەسانەی حەزیان لە خواردنەوە زۆر گەرمەکانە و دەڵێن: "ئاگاداری ئەوە بە کە ڕۆژانە چەند کوپ خواردنەوەی گەرم دەخۆیتەوە، چونکە تەنیا پلەی گەرمییەکەی گرنگ نییە، بەڵکوو ئەوەش گرنگە کە ڕۆژانە چەند جار دەیخۆیتەوە".