سەیر و سەمەرەکانی لووتکەی ناتۆ
ئەردۆغان لە لووتکەی ناتۆدا چ دیارییەکی پێشکەش بە سەرۆکی وڵاتان کرد؟
لە 36ـەمین کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆدا، سەرۆکی تورکیا دیارییەکی جیاواز پێشکەش بە سەرۆکی وڵاتانی بەشداربوو کرد.
ڕۆژنامەی تورکیا تودەی ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا وەک ڕێزلێنانێکی تایبەت، بە هەر سەرۆکێک چەکێکی جۆری ڕیڤۆڵڤەری پێشکەش کردووە، کە ناوی سەرۆکەکەی لەسەر نووسرابوو، لەگەڵ بۆکسێکی پڕ لە فیشەک.
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە کاتی گەڕانەوەی لە لووتکەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، نەیتوانیوە دیارییەکەی لەگەڵ خۆیدا بهێنێتەوە بەهۆی یاسای وڵاتەکەیەوە؛ چونکە بەپێی یاسای بەریتانیا قەدەغەیە چەک لە وڵاتێکی دیکەوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە بهێنرێتە ناو وڵات و بە بازرگانیکردن بە چەک هەژمار دەکرێت.
سەرەڕای ئەوەی ئەردۆغان کارئاسانی کردبوو بۆ ئەوەی لە سنوورەکانی تورکیا هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبێت، بەڵام لە ئێستادا چەکەکەی ستارمەر لە ئەنقەرە دەمێنێتەوە.
لە 7 و 8ی حوزەیراندا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، 36ـەمین کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرکردە و سەرۆکانی 32 وڵاتی ئەندام کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاسایش، بەرگری، دۆخی هەرێمی و جیهانی و چەندین بابەتی گرنگی دیکە.