Banner
پایتەخت

پەیامێکی تووندی عەبدولخالق کەمال لەسەر 8ـی تەمووز

پەیامێکی تووندی عەبدولخالق کەمال لەسەر 8ـی تەمووز
کورتە

عەبدولخالق کەمال، ئەندامی دامەزرێنەری بەرەی گەل دوورخستنەوەی لاهور تاڵەبانی لە هاوسەرۆکایەتی یەکێتی بە بێ بنەما وەسف دەکات.

بە بڕوای ئەندامێکی دامەزرێنەری بەرەی گەل، داماڵینی لاهور تاڵەبانی لە پاشگر و میراتگری تاڵەبانی، دوورخستنەوەی لە دەسەڵات و پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی لەلایەن کوڕەکانی تاڵەبانییەوە، پرۆسەیەکی بێ بنەما بووە کە ساڵێک پێش ئێستا بە چەندین بیانوو جێبەجێ کرا.

عەبدولخالق کەمال، ئەندامی دامەزرێنەری بەرەی گەل بڵاویکردەوە، دوای پێنج ساڵ لە تێپەڕبوونی ڕووداوەکانی 8ـی تەممووز، بە پێویستی دەزانێت وەک کادیرێکی یەکێتی ڕای خۆی لەسەر ئەو مێژووە دەربڕێت.

عەبدولخالق کەمال ئاماژەی بەوە کردووە، ڕووداوی لەو جۆرە لە هەر کات و شوێنێکی کوردستان و لە زۆربەی حزبەکاندا بە ئاسایی دەزانێت.

 
ئەو ئەندامەی دامەزرێنەری بەرەی گەل، هۆکاری ئەم جۆرە ململانێیانە دەگەڕێنێتەوە بۆ دەرچوون لە پرەنسیپ و دیسپلینی حزبی، تەماحگیری دەسەڵات و بەمیراتکردنی بۆ خێزان، بەبێ گوێدانە ئەو ئەدەبیاتەی حزب کە بە هەزاران تێکۆشەر گیانیان تێدا بەخت کردووە.

عبدولخاڵق کەمال باسی لەوەش کردووە، لە نێوان هەردوولادا گرووپێکی خراپ یاری دەکەن کە خاڵین لە ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕی و تەنها کاریان کڕنۆشبردنە بۆ واقیعی سەپێنراو و بەرژەوەندیی تایبەتی.

ئەو ئەندامەی دامەزرێنەری بەرەی گەل لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر دۆخی لاهور تاڵەبانی و دەڵێت: "دوای داماڵینی لاهور تاڵەبانی لە پاشگر و میراتگری تاڵەبانی و دوورخستنەوەی لە دەسەڵات و پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی لەلایەن خودی کوڕەکانی تاڵەبانی ساڵێک پێش ئەمڕۆ بە هەر بیانووێکی بێ بنەما".


لە کۆتاییدا عەبدولخالق کەمال دەڵێت: "لێرەدا بە پێویستی دەزانم بڵێم ئەگەر لاهور تاڵەبانی توانا و کاریزمای تێدا بێت، ئەوا بۆ ئەو 8ـی تەممووز سەرەتای مێژوویەکی نوێیە کە بە ناوی خۆیەوە تۆمار دەکرێت و دوور دەبێت لە میراتگری."

08 تەمموز 2026 15:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026