پایتەخت

منداڵەکە دۆزراوەتەوە؟

منداڵەکە دۆزراوەتەوە؟
کورتە

کەسوکاری یاد سەرباز بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی کوڕەکەیان ڕەتدەکەنەوە

ماوەی 31 کاتژمێرە منداڵە تەمەن سێ ساڵەکە چارەنووسی نادیارە، کەسوکارەکەی لەبارەی هەواڵی دۆزینەوەی ڕوونکردنەوە دەدەن.

کەمێک پێش ئێستا، کەسوکاری 'یاد سەرباز'، منداڵە ونبووەکەی بناری قەندیل بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەم پەیجانە لە خۆیانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە، تاوەکو ئێستا کوڕەکەمان نەدۆزیەوەتەوە.

کەسوکاری یاد سەرباز ئاماژەی بەوە دا، لە ئێستادا گەڕانمان بەدوای منداڵەکەمان وەستاندووە بە هۆکاری بەلاڕێدانی کەیسەکە.

لە کاتژمێر 3:00ـی پاش نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممەوە، منداڵێک بەناوی 'یاد سەرباز'، تەمەن 3 ساڵان لە گوندی ئێندزێی سەر بە بناری قەندیل ونبووە، تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

29 ئایار 2026 22:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026