پایتەخت

وەرگرتنی کرێی کارەبای مۆلیدە ڕادەگیرێت

وەرگرتنی کرێی کارەبای مۆلیدە ڕادەگیرێت
کورتە

بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی لیژنەی مۆلیدەکانی سۆران بڕیاریدا کڕێی کارەبای مۆلیدەکان ڕابگیرێت

بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی لیژنەی مۆلیدەکانی سۆران بڕیاریدا کڕێی کارەبای مۆلیدەکان ڕابگیرێت و ئاماژە بە گێرانەوەی پارەی زیادەی هاووڵاتییان دەکات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەکان قائیمقامیەتی قەزای سۆران ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان دەکاتەوە، کە بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانی، وەرگرتنی کرێی کارەبا ڕادەگیرێت، هەروەها بە مەبەستی پاراستنی مافی هاووڵاتیاین و خاوەن موەلیدەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدەکان سەرقاڵی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی وردی کاتژمێرەکانی کارکردنی مانگی ڕابردووە.

 

لیژنەی مۆلیدەکانی سۆران ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر هەر بڕە پارەیەک پێشوەختە لە هاووڵاتییان وەرگیرابێت، پێویستە بەپێی بڕیار و هەڵسەنگاندنی کۆتایی لیژنە بۆ هاووڵاتییان بگەڕێندرێتەوە.

 

لیژنەی مۆلیدەکانی سۆران داوا لە سەرجەم خاوەن موەلیدەکان دەکات، پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچی و لێپێچینەوەیەکی یاسایی.

25 ئازار 2026 22:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026