قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر نانەواخانەیەک نرخی نان زیاد بکات سزا دەدرێت
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری تووند بە نانەخانەکان دەدات
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری تووند بە نانەخانەکان دەدات، سزای هەر کەسێک دەدات نرخی نان زیاد بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری نانەوخانەکان دەکاتەوە، کە نرخی نان زیاد نەکەن و کێشی هەنگوتکەکان کەم نەکەنەوە، ئەگەرنا توشی سزا و لێپێچینەوەی توند دەبن.
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە دەدات، هەر نانەوایەک هەشت نانی فرۆشت بەهەزار دینار، دەبێت کێشی هەنگوتکەکانی لە 90 بۆ 95 گرام کەمتر نەبێت و ئەگەر شەش نانی فرۆشت بەهەزار دینار دەبێت کێشی هەنگوتکەکان لە 130 بۆ 135 غرام بێت.
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دووپاتی کردەوە، هەر نانەوایەک کێشی ئەم هەنگوتکانە کەمکاتەوە لەهەر شوێنێک بێت، لێپێچینەوەی تووندی لەگەڵدا دەکرێت و لێی قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەمە قوتی خەڵکە و هاوکاری زۆری نانەوخانەکان کراوە.