پایتەخت

موجتەبا خامنەیی ئێرانی جێبێشتووە

موجتەبا خامنەیی ئێرانی جێبێشتووە
کورتە

لەکاتێکدا بەرسانی ئێران دوای برینداربوونی ڕێبەری باڵای وڵاتەکە ئاماژە بە سەلامەتی و سوکی برینەکەی دەکەن، بەڵام بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەری پزیشکی سەرچاوەیەکی کوەیتی ئاماژە بە گواستنەوەی بۆ ڕووسیا دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی کویتی، هۆکاری دەرنەکەوتنی ڕێبەری باڵای ئێران لە میدیاکان بۆ جێهێشتنی وڵاتاکە دەگەڕێنێتەوە.

ڕۆژنامەی "ئەل جەریدە"ـی کوەیتی، بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە موجتەبا خامنیەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بڵاویکردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی دوای برینداربوونی لە هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا و دواتر بۆ وەرگرتنی چارسەرەی پێویست بە نهێنی گواسترایەوە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا. ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سەر بە حکومەتی ڕووسیا چارەسەر وەردەگرێت.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوە کوەیتییە، بڕیاری گواستنەوەی خامنەیی بۆ ڕووسیا بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەری پزیشکی پێویست بوو کە لە ئێران لە کاتی ئەم جەنگەدا بەستهێنانیان قورسە، ئەمەش جگە لە نیگەرانییەکانی ئێران لە ئاشکرابوونی شوێنی مانەوەی موجتەبا خامنیەیی، چونکە ئیسرائیل و ئەمریکا بە بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێچەوانەی دەنگۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و گواستنەوەی بۆ ڕووسیا، پێشووتر ئیسماعیل بەغایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی پشتڕاکردنەوەی هەواڵی بریندار بوونی موجتەبا خامنەیی گوتی؛ "ئێستا تەندروستی باشە، بەڵام بۆ تەندروستی و سەلامەتی گیانی، ناتوانێت لە شوێنی گشتی (لە ئێران) ئامادە بێت."

گواستنەوەی موجتەبا خامنەیی لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 12-2-2026، یەکەم پەیامی ناوبراو بڵاوکرایەوە، پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: "موجتەبا خامنەیی بە ئەگەری زۆرەوە بە سەختی بریندار بووە و دەموچاوی شێواوە"، ئەمەش وەک ئاماژەدان بەوەی تائێستا هیچ ڤیدیۆ یان وێنەی موجتەبا خامنیەی بڵاونەکراوەتەوە.

15 ئازار 2026 11:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026