بنیامین نەتەنیاهو کوژراوە؟
دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڤیدیۆیەکی بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەنگۆی کوژرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە.
لە چوارچێوەی شەپۆلێکی ڤیدیۆ و وێنەی ساختەی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد، دەنگۆی کوژرانی نەتەنیاهو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دادەپۆشێت و سوپای پاسداران ئاماژە بە بەئامانجگرتنی دەکات.
لە دوێنێ شەممەوە 14-3-2026 دەنگۆی کوژرانی بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرایل تۆڕەکۆمەڵاتییەکانی تەنیوە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناوبراو لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە، دەرکەوت لەکاتی قسە کردندا نەتەنیاهو "شەش پەنجە"ـی هەیە، واتە ڤیدیۆیەکە بە ژیری دەستکرد دروستکراوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکانی هەندێک لە میدیاکان، پێشبینی دەکەن نەتەنیاهو لە ژیاندا نەمابێت بۆیە حکومەتی ئیسرائیل بە ژیری دەستکرد ڤیدیۆکانی بڵاودەکاتەوە، جگە لەم ڤیدیۆیەش، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەی نامەیەکی هەژماری فەرمی بنیامین نەتەنیاهو بڵاوبوویەوە، کە تێیدا هەواڵی کوژرانی ڕاگەیەندراوبوو، بەڵام بەگوێرەی دەنگۆکان نامەکە هەر زوو دواتر سڕابوویەوە.
لەبەرامبەردا میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە و ئاماژەیان بەوەدا، ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی گوایە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون، لەلایەن حکومەتی ئیسرائیل نا، بەڵکو لەلایەن هەندێک کەس بۆ چەواشەکردنی خەڵک بە مەبەست دروستکراون.
لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ سوپای پاسداران ڕایگەیاند: "ئەگەر نەتەنیاهو لە ژیاندا مابێت، لە هەوڵی کوشتنی بەردەوام دەبین." ئەمەش دەرخەری ئەگەری بەئامانجگرتنی نەتەنیاهویە، کە زۆرێک لە خەڵک بانگەشەی بەلایەنی کەم بریندارکردنی نەتەنیاهو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکەن، بەڵام بە فەرمی نەیانتوانیوە هەواڵی کوژرانی یان هێشتا لە ژیاندامانەوەی پشتڕاست بکەنەوە.
سەرەڕای هەموو ئەم دەنگۆیانەش، دوێنێ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نەتەنیاهو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەربازی وڵاتەکە ئامادە نەبوو، کە زیاتر گومان لە مانەوەی لە ژیان دروست کردووە، تائێستاش حکومەتی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەم دەنگۆیانە نەداوە.