پایتەخت

پێشمەرگە بەشداریی هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازیی دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە

پێشمەرگە بەشداریی هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازیی دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە
کورتە

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە هێزی پێشمەرگە بەشدار بووە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی دەدات.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە: 



ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

 


​ئەمڕۆ لە چەند کەناڵ و پەیجێکی ڕاگەیاندندا، هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان هەبووە لە هێرشکردنە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین.

 

​تەواوی ئەم دەنگۆ و هەواڵانە بە توندی ڕەت دەکەینەوە. ڕایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی لە ناوچەکەدا هەن، پێشمەرگە بەشداریی هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازیی دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە.
ئەرکی سەرەکی هێزەکانمان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە و پابەندین بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە گەڵ هێزە ئەمنیە عێراقیەکاندا.

وەزارەتی پێشمەرگە
  ١٤ی ئاداری ٢٠٢٦

14 ئازار 2026 23:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026