پایتەخت

سوودانی لەسەر هێرشی گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق هاتە دەنگ

سوودانی لەسەر هێرشی گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق هاتە دەنگ
کورتە

سوودانی دڵنیایی دەدات و دەلێت، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێرشی بنکەیەکی هاوبەشی پێشمەرگە و فەرەسنییەکان دڵنیایی بە ئیمانوێل ماکرۆن دەدات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە دەکات.

 

دوای ئەوەی شەوی 12ـی 3ـی 2026، گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی هاوبەشی پێشمەرگە و فەرەسنییەکان لە ناحیەی مەلا قەرەی سەربە قەزای مەخموور لە ئەنجامدا سەربازێکی فەرەنسی گیانی لەدەستدا و پێنج سەربازی دیکە برینداربوون.

 

لەسەر هێرشەکە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای ڕاگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.

 

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو قوربانییە فەرەنسیانە دەربڕی کە لە نێو ئەو هێزانەن لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرنگاربوونەوەی داعش لە پارێزگای هەولێر جێگیرن. 

 

ماوەی 15 ڕۆژە گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق هێرشیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، لە ئەنجامدا دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

14 ئازار 2026 21:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026