پایتەخت

حکومەتی هەرێم: هێرشکردنە سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین

حکومەتی هەرێم: هێرشکردنە سەر خاک و  دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین
کورتە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەسەر کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر بڵاوکردەوە و بە تووندین شوێوە سەرکۆنەی دەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشکردنە سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات سنوورێک بۆ ئەم کارانە دابنێت.

کەمێک لەمەوبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بە توندترین شێوە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانە، نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هێرشە تێکدەرانەیەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە دادەنێت کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، پێویستە حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت، کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی دا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی پەلامار و هێرشە ناڕەواکان، دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کەوتووە.

14 ئازار 2026 17:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026