پایتەخت

ئاسایشی هەولێر: گرتە ڤیدیۆ یان وێنەی شوێنی ڕووداوەکان بڵاو مەکەنەوە

ئاسایشی هەولێر:  گرتە ڤیدیۆ یان وێنەی شوێنی ڕووداوەکان بڵاو مەکەنەوە
کورتە

لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە ڤیدیۆ و وێنەگرتنی شوێنی ڕووداوەکانی مووشەکەکان بەدوور بگرن.

لەساتەوەختی هەستیاری ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت، وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکان تۆمار نەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن.

ئاسایشی هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان سەرجەم ڕۆژنامەنووسان خۆیان بپارێزن، تاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی ڕێگەپێدان و ڕەزامەندی بە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان دەدرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە ئاسایشی هەولێر داوایەکی گرنگ ئاڕاستەی خەڵک دەکات، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، گرتە ڤیدیۆ یان وێنەی شوێنی ڕووداوەکان تۆمار نەکەن و بڵاویان نەکەنەوە.

05 ئازار 2026 15:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026