نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێته بهشێك له ململانێكان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا باسی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران و هەردوولا جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیرییان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا داكۆكي له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان دەکەنەوە، کە بە شێوەیەک کە ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان نابێته بهشێك له ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، ههروهها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.