ئه‌مریكا واده‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ئێرانی ڕاگه‌یاند
ئه‌مریكا شكستی ئێران و كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی به هاوبه‌شی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند
وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا، به‌ته‌واوی لاوازی و بێهێزی و شكستی ئێرانی ڕاگه‌یاند. هۆشداری دا و ئاشكرای كرد، به كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كی دیكه ئێران كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، دوو بەهێزترین هێزی ئاسمانی جیهان، کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێران دەکەن. هه‌روه‌ها ئەمریکا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، وێرانکەر، و بێ بەزەییانە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. ، ئێران كاره‌كه‌ی ته‌واو بووه و خۆشیان ئەمە دەزانن. ئه‌گه‌ر نه‌شیانزانیبێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌مزووانه ئه‌وه ده‌زانن.
هێگسێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كراون، سه‌ره‌تایین. شەپۆلی زیاتر و گەورەتر لە ڕێگەن. ئه‌وان ئێستا له‌وپه‌ڕی لاوازیدان و ئه‌م شه‌ڕه هه‌رگیز دادپه‌روه‌رانه نه‌بووه، هه‌رگیزیش دادپه‌روه‌رانه نابێت.
به گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، له ماوه‌كانی داهاتوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆگایەکی بێ‌سنوور لە بۆمبە گراڤیتییەكان (Gravity Bombs) بەکاردەهێنێت. ئه‌و بۆمبانه، بۆ پێكان و وێرانكردن و تێكشكاندنی ئامانجه‌كان، زۆر وردن.