پایتەخت

وەزارەتی ڕۆشنبیری: خۆتان بەدوور بگرن لە بڵاوکردەنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ڕۆشنبیری: خۆتان بەدوور بگرن لە بڵاوکردەنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان
کورتە

وەزارەتی ڕۆشنبیری داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ڕۆشنبیری داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت و دروستکردنی ترس و گومان.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی لە گشتاندنێکدا داوا کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان دەکات، لە کاتی گواستنەوە و ڕووماڵی ڕووداوەکان زانیارییەک نەگوازنەوە، کە نەیارانی هەرێمی کوردستان سوودی لێ ببینن و پابەندی ئەو ئیتیک و ڕێکارانە بن، کە بۆ پەیامنێرانی جەنگ و ڕووداوەکان دەرکراوە.

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری داواکارە، کە دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت، ڕاپۆرتێک، وێنە، ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکار بێت لە درووستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لە نێوان هاووڵاتییاندا.

02 ئازار 2026 22:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026