پایتەخت

لەسەر داواکاری هاووڵاتییان کار بە مۆلیدەکان دەکرێنەوە

لەسەر داواکاری هاووڵاتییان کار بە مۆلیدەکان دەکرێنەوە
کورتە

ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر لەسەر داواکاری خەڵک بڕیاریداوە کار بە مۆلیدەکان بکرێتەوە

بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئێرانەوە بەرهەمێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر وەستاوە، ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر لەسەر داواکاری خەڵک بڕیاریداوە کار بە مۆلیدەکان بکرێتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر، هەر خاوەن مۆلیدەیەک لەگەڵ ماڵەکانی سنووری مۆلیدەی خۆی قسە بکات و هەماهەنگی بکەن لەسەر داواکاری ماڵەکان مۆلیدەیان بۆ پێبکەن و سەری مانگ پارە لەماڵەکان وەربگرن.

 

 خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بڕیارەکە لەم شەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەر ماڵێک سەرپشکە مۆلیدەی بۆ پێبکرێت.

 

وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەهۆی بارودۆخی نائاسایی و شەڕە لە ناوچەكەدا بڕیاریاندا، بە ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر.

 

خۆران تەحسین ئاماژەی بەوە دا، پێویستە خاوەن مۆلیدەکان بۆ یەک ئەمپێر بڕی 5 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەربگرێت.

 

بەهۆی مەترسی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر ماوەی 3 ڕۆژە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێ کارەبان.

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر جەختی لەوە کردەوە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پارەی زیاتر وەربگرێت ڕێکاری تووندی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

 

لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 28ـی 2ـی 2026، ئەمریکا و ئیسڕائیل هێرشی مووشەکیان بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران دەستپێکرد.

02 ئازار 2026 22:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026