فیلمی پەچە 2 خەڵاتی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەدەستهێنا
پەچە لە نێوان فلیمی ملیۆن دۆلاریی بە باشترین فلیمی سینەمایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستنیشانکرا
پەچە لە نێوان فلیمی ملیۆن دۆلاریی بە باشترین فلیمی سینەمایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستنیشانکرا و بوو بە خاوەنی 2خەڵات.
ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد شێروانی، نووسەر و دەرهێنەر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، فیلمی سینەمایی (پەچە) لە نووسین و دەرهێنانی محەممەد شێروانی لە نێوان 6 فیلمی سینەمایی لە 12هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بووە خاوەنی 2 خەڵات و بڕە پارەیەکی دیاریکراو، فلیمەکە خەڵاتی تایبەتی لێژنەی تایبەتی دادوەری و کارەکتەری نۆ لە فلیمی سینەمایی پەچە خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی تەنیا ماوەی 3 خولەک چاوی دیارە بەدەستهێنا.
محەممەد شێروانی باس لەوەدەکات، فلیمی سینەمایی پەچە لە ماوەی دوو ساڵەدا کاری بەرهەمهێنان و وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ کراوە، بڕی 50 هەزار دۆلاری تێچووە، لە نێو فێستیڤاڵەکە لە پێشبڕکێی فلیمی ملیۆن و نیو دۆلاری بووە.
بەگووتەی محەممەد شێروانی، فیلمەکە لە هەولێر و کەمپی حەسەن شام بەرهەم هێندراوە، بە بەشداری ژمارەیەک ئەکتەری کورد بە ناوەکانی ( سەمیرە حاجی، سەید کەمال، خەرمان ئیرانی، میران دزەیی و عادل عەبدولرەحمان).