پایتەخت

ئەمرۆ تەرمێکی دیکەی لالەزار ڕادەست دەکرێتەوە

ئەمرۆ تەرمێکی دیکەی لالەزار ڕادەست دەکرێتەوە
کورتە

پزیشکی دادی سلێمانی تەرمێکی دیکەی سووتاوی لالەزار ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکاتەوە

تەرمێکی دیکەی سووتاوی شەڕەکەی لالەزار ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە و هێزە ئەمنییەکان ڕێگری لە ڕووماڵکردنی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سلێمانی کە دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، تەرمێکی دیکە هاوشێوەی رێکار عەبدولرەزاق، ئەو گەنجەی بە برینداری لەلایەن هێزەکانی یەکێتی لە هوتێل لالەزار کوژرا و سوتێنرا تەرمێکی دیکە رادەستی کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکان دەکرێتەوە.

پێشووتر دەستەی مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد بوو، کە 12 کەس لە کۆمەڵکووژیەکەی لالەزار کوژراون، بەڵام تەنها 5 کەس کە کوژراون لە میدیاکان و لایەنە فەرمیەکان ئاماژەیان پێدرا و ئەوانەی دیکە هێزەکانی یەکێتی بە نادیاری هێشتوویانەتەوە.

لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە چواردەوری پزیشکی دادی سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگری لە ڕووماڵکردنی ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە بە کەسوکارەکەی دەکەن.

30 تشرینی دووەم 2025 10:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026