پایتەخت

هەولێر دەبێتە باشتری شوێنی گەشتیاری

هەولێر دەبێتە باشتری شوێنی گەشتیاری
هەولێر
کورتە

هەولێر وەک باشترین شوێنی گەشتیاری لە ئاسیا بۆ ساڵی 2026 دیاریکراوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری گەشتیاریی کۆندی ناست تراڤێلەر شاری هەولێر وەک باشترین شوێنی گەشتیاری لە ئاسیا بۆ ساڵی 2026 دیاریکراوە. 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، شاری هەولێر تێکەڵەیەکە لە مێژوو و ژیانی مۆدێرن، هاوکات بوونی ئاسایش و ئارامی لە شارەکە بووەتە پەناگەیەک، هۆکارێکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی هەولێر بوونی بڕاندی بەناوبانگی جیهانییە، هەولێر ئەمە یەکەم جار نییە  ببێتە مانشێتی میدیاکان بەڵکو لە ساڵانی رابردووش وەکو پایتەختی گەشتیاری لەسەر ئاستی ناوچەکە دیاریکراوە.

 

ئیبراهیم عەبدولمەجید باسی لەوەکرد، دەستنیشانکردنی هەولێر کاریگەرییەکەی گەورەی دەبێت لەسەر زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانی نێودەوڵەتی، تەنانەت ئەم دەستنیشانکردنە هانی وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی نێودەوڵەتیش دەدات بێنە هەولێر.

 

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار جەختی لەوەکرد، گۆڤارەکە خۆیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە کە هەولێر وەک باشترین شوێنی گەشتیاری دەستنیشان بکەن، ئەوان بەهیچ شێوەیەک وایان نەکردووە تا هەولێر دەستنیشان بکرێت.

 

بەگووتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێ بە تەواو بوونی پشتێنەی سەوزایی و ڕێڕەوی ژیان، ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیجی دیکە کە وادەکەن وەکو شارێکی مۆدێرن بچێتە ئاستی شارە هەرە پێشکەوتووەکان.

 

لە پارێزگای هەولێر هەزار 690 شوێن و بنکەی گەشتیاری هەیە، 280 هۆتێل، 22 هۆتێلی 5 ئەستێرەیی، 95 مۆتێل ، نزیکەی 800 ڕیستۆرانت و کافتریایی گەشتیاری هەیە.

21 تشرینی دووەم 2025 09:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025