هاوردەکردنی دەیان بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغەکرا
 
                
            
        40 بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردەکراو لە وڵاتانی دەرەوە بۆ عێراق قەدەغەکرا
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی 40 بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردەکراو لە وڵاتانی دەرەوە، هاوکات هەناردەی خورماش بۆ بازاڕەکانی جیهان فراوانتر دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە مەهدی سەهر جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، لە نێو ئەو 40 بەرهەمە قەدەغەکراوەدا، بەرهەمەکانی وەک پەتاتە و تەماتە بوونیان هەیە، خورمای عێراقی ئێستا هەناردەی وڵاتانی وەک هیندستان، چین، تورکیا، ئوردن و وڵاتانی کەنداو دەکرێت.
بەگووتەی مەهدی سەهر جبووری، بەرهەمی خورمای عێراقی بە شێوازێکی سەردەمیانە ئامادەکاری کراوە بۆ ناردنی بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دووپاتیکردەوە، وەزارەتەکەیان بە بەردەوامی چاودێریی نرخی کاڵا کشتوکاڵییەکان لە بازاڕەکاندا دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر بەرزبوونەوەیەکی نرخ بکرێت
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        